بە ماچێ جان دەبەخشێ ئەم مەسیحای عەسرە بیستوومە

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  652 مشاهده
بە ماچێ جان دەبەخشێ، ئەم مەسیحای عەسرە، بیستوومە
ئەوا من عاشقی ڕووتم دەخیل دڵ زار و مەزلوومە
ئیشارەم کردە زولفی ڕوو بە ئەبرۆ بۆ چییە؟ فەرمووی:
بە قیبلەم نۆ موسوڵمانێکە زەنگی زادەیی ڕوومە
دڵم تیفلی دەبستانی غەمە وا مەیدە بەر غەمزە
هەتاکەی تیرە باران؟ ئاخر ئەو مەزلوومە مەعسوومە
لەبەر تاقی برۆت گریانی دڵ بۆ زولفە بەرپا بوو
عەجەب ماوم دەڵێن: شەو ڕوو بە قیبلە ناڵە مەحکوومە
لە سیڕڕی حیکمەتی زارت کە نوقتەی جەدوەلی ڕووحە
عەجەب ماوم! چ نیکتێکە؟ نە مەوجوودە نە مەعدوومە!
سیەهـ ڕۆژ و نەخۆشی تۆم گوڵم ئاشفتە بوو، یەعنی:
بە داوی توڕڕە وایە چی لە دووی دوو چاوی جادوومە
وەفاییتخلص وا لە کوڵ دەگری، بە دڵ بۆ گوڵ دەناڵێنێ
بە سەد غولغول دەڵێ بولبول لە باغی قیبلە مەحروومە