ئەو زولفە دووتایە چ تەلیسمێکە چ دامە

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  684 مشاهده
ئەو زولفە دوتایە چ تەلیسمێکە چ دامە؟
سووتاوە ئەوی پوختەیە بەو عەنبەرە خامە
دڵ کەوتە سەری زولفی لەبەر جەزبەیی خاڵی
وەحشی سەبەبی دانەیە پابەستەیی دامە
دەستم بگری تۆ کە بە جامێکی سەبووحی
بەو چاوە، ئەگەر پادشەهی شامە، گەدامە
شەیداییی من غەمزەیی ئەو چاوەیە باعیس
سەرمەستیی من جوملە لەبەر نەشئەیی جامە
بۆ قەتڵی دڵم بوونە دوو سەف لەشکری موژگان
ئەو نێرگسە فەرماندەری سوڵتانی نیزامە
لەو زولفە بڵاو و سەفی موژگانە دەلەرزم
مەعلوومە کە شەو لەشکری بەرگەشتە بە سامە
بۆ ماچی دەمی کوڵمە لە نێو پەرچەمی خاوی
لەو زوڵمەتە بۆ ئابی بەقا نووری چرامە
عومرێکە دەناڵم بە دڵ، ئەو قەدگوڵە نەیکوت:
ئەو بولبولە - ئاخر - بە تەمای میهر و وەفامە
بۆ کوشتن ئەتۆ دەست مەدە خەنجەر لە وەفاییتخلص
لەو غونچەگوڵەی وەک دەمە یەک خەندە تەمامە