ئەی سەبا تێک مەدە تۆ پەرچەم و کاکۆڵی گوڵە
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
780 مشاهده
ئەی سەبا! تێک مەدە تۆ پەرچەم و کاکۆڵی گوڵە
زولف و کاکۆڵی گوڵە مەسکەنی سەد پارە دڵە
ڕامی دامم نەبوو هەرگیز بە فسوون دڵ بووە خوێن
گوڵە سەرمەستە غەزاڵێکی عەجەب وەحش و سڵە
چییە ئەم نوقتە کە وا بۆتە نیشانەی دەمی تۆ؟
نوقتەیی هیچە کەچی نوکتەیی سەد ئاهی دڵە!
دەمی خەندە و قسەیی ماچی دەم هەرزانە بە ڕۆح
دەم و خەندەی نوقوڵستانە قسەی وی نوقوڵە
وەرە بڕوانە دڵم ئەی گوڵە! بۆ زاری گوڵت
بولبولێکە چ حەزینە، چ لە گریان بە کوڵە؟!
قەت بە دڵ یاری وەفاییتخلص نەبوو، حەیرانم ئەمن
دڵ کە مەعلوومە یەکە بەس گوڵە بۆ چی دوو دڵە؟!