دولبەرا! تۆبی و سەری زولفت بە عاریز داوەرە
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
838 مشاهده
دڵبەرا! تۆ بی و سەری زولفت بە عاریزدا وەرە
کێ دەڵێ ئاخر کە شەو بێڕۆژە، ڕۆژ بێسێبەرە!
تا بە دڵ نووری عیزاری تۆم نەدی زارم نەدی
زەڕڕە مەعلوومە کە شەو هەڵبێ لە گۆشەی پەنجەرە
عاشقی بەرگی گوڵم، ئەو مارە بگرە باغەبان
ڕۆحەکەم! یەعنی کە کوڵمت بێنە زولفت لابەرە
حەڵقەیی زولفی بە بارێ خستە بەردەم دولبەرم
یەعنی عەینی عەنبەرم بەو نوقتە ئەمڕۆ غەم بەرە
هەردوو زولفی خستە [سەر] دەم شاهیدی ڕوو، دا بڵێن
میمی بسم اللهعربی لە جەننەت عەینی شەهد و شەککەرە
خەتتی بەر زولفی پەرێشانی بە موژگانی دەڵێ:
پادشای حوسنی شکا، تۆزی شکستەی لەشکەرە
تاقە ئەبرۆی تۆ بە خوێنڕێژی بە دوو زولفی سیاهـ
خەنجەری زیجەوشەنە عیشوە و ئیشارەی جەوهەرە
تۆ کە ئاوێنەی دڵم دەشکێنی بنوێنە ویسال
با هەناسەم نەتگرێ ڕووت واوە بێنی چاترە
چاوەکەت وا تەشنەیی خوێنە بە موژگانی سیات
بۆ هیلاکی من دەڵێی مەستێکە دەستەوخەنجەرە
قیبلە گۆڕاوی وەفاییتخلص عاشقی سادق نەبی
بێ سەفای دڵ، عومرەکەم، ئەو سەعیە هەر دەردیسەرە