ئەرێ ئەی زولفەکەت سەر تا قەدەم هەر حەلقە و بەندە

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  822 مشاهده
ئەرێ ئەی زولفەکەت سەر تا قەدەم هەر حەلقە و بەندە
چ داوێکە کە هەر داوێکی بەندی سەد خیرەدمەندە؟
کە تۆ هاتی بە گوڵشەندا لە شەرمی زولف و ڕووی تۆ بوون
وەنەوشە و گوڵ سەراسەر غەرقی خوێن، مات و سەر ئەفگەندە
خودایا ئەو جەمال و قامەتەی دوورکەی لە چاوی بەد
درەختی گوڵ لە نارنج و گوڵ و بادامی پەیوەندە
کوتم: قوربان زەدەی چاوم! شیفای دەردم چییە بیدە؟
دەمی خۆی کردە غونچە و پێکەنی فەرمووی: کە گوڵقەندە
بە خەتتێکی شکستەی زولفی ڕێحانی لە سەر عاریز
لە مەعنای ئاتەش ئەم تۆمارە شەرحی زەند و پازەندە
لە عیشقی تۆ هیلاکی ئەو دڵەی دێوانە دوو چت بوون:
وەک ئاهوو چاوڕەش و وەک غونچە زاری پڕ شەکەرخەندە
لە ژێر باری غەمی زولفی خەتی هات و ڕەهای کردم
ئیلاهی قەت جەوانمەردان نەکەی داماو و دەرمەندە
وەفاییتخلص هەرچی بێ، ئاخر، هیلاکی چاوەکەی خۆتە
بە چاوی سووکی مەنواڕێ، مەڵێ: مەیخوارە و ڕەندە