لووتکە
بۆ هەڵەبجە
از کتاب:
گەشەی ئەوین
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
2 دقیقه
837 مشاهده
«دیسانەوە مۆتەی دوژمن بە پێکەنین
چاوی هیوای گوڵ ئەشۆرێ
دیسانەوە دەستی ڕەشی کیمیاوی خۆی
بە ڕوومەتی شاخدا دێنێ
دیسانەوە، قات و قڕ بوو بزە و کەنین»
ئەی خوشکە دڵ سووتاوەکەم
بە کام زمان بتدوێنم
هۆ دایکە جەرگ بڕاوەکەم
پرچی ئاڵۆزی سەرشانت بە کام شانە دابهێنم
خەم و تاسەت، بەکام لاوک و کام هۆرە بلاوێنم؟!
تۆڵەی ئەوینی سووتاوت
دار و بەردی زەوت کراوت
بە کام کێردی دەم خوێناوی بۆ بسێنم؟
ئەمە یەکەم جاری نییە
کە ئەم گورگە دەم خوێنینە
دەروونی وک ژووری شێدار
شیری سەر ملی ڕووتەڵە و هەژار
دایکی دێوی نەزانین و هەڵە و فریو
دێت و تیتل و بیبلاعلام ئەخوات
شیری مەمکەی شاخ وشک ئەکات،
بزە و شادی لە دارستان
لە چیمەن و دار و بەرد و ڕووبار ئەدزێت
هەر وەکوو دز، وەکوو جەردە!
سەر ڕێگا بە بەهار ئەگرێت.
هۆ ئاوارەی وڵاتە سەر شکاوەکەم
دەیان شەوە، خەو لە چاوم نەکەوتووە
بەڵام... بەڵام
ساتێ نییە خۆم نەبینم بە لووتکەوە
خەمەکانم نەدەم بەدەم برووسکەوە
چاوی هیوای گوڵ ئەشۆرێ
دیسانەوە دەستی ڕەشی کیمیاوی خۆی
بە ڕوومەتی شاخدا دێنێ
دیسانەوە، قات و قڕ بوو بزە و کەنین»
***
کامە زامت خۆش کەمەوەئەی خوشکە دڵ سووتاوەکەم
بە کام زمان بتدوێنم
هۆ دایکە جەرگ بڕاوەکەم
پرچی ئاڵۆزی سەرشانت بە کام شانە دابهێنم
خەم و تاسەت، بەکام لاوک و کام هۆرە بلاوێنم؟!
***
ئەی خوشکەکەمتۆڵەی ئەوینی سووتاوت
دار و بەردی زەوت کراوت
بە کام کێردی دەم خوێناوی بۆ بسێنم؟
ئەمە یەکەم جاری نییە
کە ئەم گورگە دەم خوێنینە
دەروونی وک ژووری شێدار
شیری سەر ملی ڕووتەڵە و هەژار
دایکی دێوی نەزانین و هەڵە و فریو
دێت و تیتل و بیبلاعلام ئەخوات
شیری مەمکەی شاخ وشک ئەکات،
بزە و شادی لە دارستان
لە چیمەن و دار و بەرد و ڕووبار ئەدزێت
هەر وەکوو دز، وەکوو جەردە!
سەر ڕێگا بە بەهار ئەگرێت.
***
ئەی خوشکەکەمهۆ ئاوارەی وڵاتە سەر شکاوەکەم
دەیان شەوە شیعرەکانم، وەک مناڵێکی زۆر برسی
مەمکەی وشکی خاک هەڵئەمژن
دەیان شەوە مۆم و پێنووس و ژوورەکەم مانیان گرتووەدەیان شەوە، خەو لە چاوم نەکەوتووە
بەڵام... بەڵام
ساتێ نییە خۆم نەبینم بە لووتکەوە
خەمەکانم نەدەم بەدەم برووسکەوە