تینوو
از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
1 دقیقه
1760 مشاهده
چۆن بەو شەپۆلە ویشکانەی
ڕۆحی ئاویان لێ دزراوە
تینوایەتیمان بشکێنین؟ چۆن بەو ئاورە بێ گرفانەی
کە گەرمایان پێ نەماوە
لەم قالبە سەهۆڵینە بێینە دەرێ؟ ئەرێ دایە!
بۆ چی هەموو ئاوەکانی ئەم دنیایە
بە قەد ماچێکی سەردەمی منداڵیی تۆ
تینوایەتیم ناشکێنن؟ بۆ چی ئاورەکانی ئیمڕۆ
گەرمای دوێنێی
دەستەکانی تۆیان نییە؟ دایە! دایە! سەر هەڵدەگرم
مەڵێ بۆ کوێ؟
سەر هەڵگرتن شوێنێکی تایبەتی نییە.
هەر دێمەوە؛
مەڵێ کەنگێ؟
گەڕانەوە
کاتێکی تایبەتی نییە.
ڕۆحی ئاویان لێ دزراوە
تینوایەتیمان بشکێنین؟
کە گەرمایان پێ نەماوە
لەم قالبە سەهۆڵینە بێینە دەرێ؟
بۆ چی هەموو ئاوەکانی ئەم دنیایە
بە قەد ماچێکی سەردەمی منداڵیی تۆ
تینوایەتیم ناشکێنن؟
گەرمای دوێنێی
دەستەکانی تۆیان نییە؟
مەڵێ بۆ کوێ؟
سەر هەڵگرتن شوێنێکی تایبەتی نییە.
هەر دێمەوە؛
مەڵێ کەنگێ؟
گەڕانەوە
کاتێکی تایبەتی نییە.