شەهەنشاهێ کە نێوچاوانی شەمسی ئەوجی ئەیقانە
مەدحی حەزرەتی غوث الاعظم
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
4 دقیقه
929 مشاهده
شەهەنشاهێ کە نێوچاوانی شەمسی ئەوجی ئەیقانە
ئیمامی ئەولیا سەرداری زومڕەی ئەهلی عیرفانە
لە بەغدا مەهبەتی ئەنواری قودسە مەرقەدی پاکی
لە گێڵاندا لە دایک بوو لە ئەسڵا خەڵقی ئێرانە
لە ساڵی چوارسەدوهەفتا جیهان ڕوون بوو لە ئەنواری
لە ساڵی پانسەد و شەست و یەکا تەسلیمی جانانە
کە ساڵی چوار سەد و هەشتا و هەشت هات ڕۆژی ئەو شاهە
تمەز وەک بەدری کامیل مەیلی خەزرا و شەوقی گەریانە
لە هەر کوێ مانگە سەوریش فەخری ئەو خێڵەی بە دەس هێنا
دڵی ئەهلی خودا مایل بە خۆشی حاڵی حەیوانە
شوانی وادیی ئەیمەن لە مەدیەن بێنە یادی خۆت
لەگەڵ بەرخەلەوانی لای حەرەم وا فەخری ئەکوانە
هەتا تێگەی کە ئەم باسە شیاوی سەمعی ئەملاکە
هەتا تێگەی کە ئەم دوڕڕە لە بەحری عیلم و ئیحسانە
بەڵێ سەورێکی برد بۆ مەزرەعەی سەوزی فەڵەک ماهم
لە ناکا سەور وتی: تەعلیفی من بۆ تۆ نە شایانە
ئەتۆ مەخلووق نەبووی بۆ کار و کەسب و خزمەتی حەیوان
ئەتۆ ئەمرت نییە تا پێت بڵێن ئەم لاوە گاوانە
کە عەبدولقادری سەرداری پاکان ئەم قسانەی بیست
بە لەفزی ڕێکوپێک و جوان و بیسراو لەو بەسەزمانە
بەجێی هێشت و هەڕای کرد تا چووە سەر بانی ماڵ خۆیان
لەوێ دی حاجی و کەعبە و عەڕەفات لێی نمایانە
لەوێ دەیبیست بە چاکی دەنگی حاج و تەلبیە و تەکبیر
لەوێ ئەیدی کە کاتی ڕەمییی جەمرە و قۆچی قوربانە
لە سەر بان هاتە خوارێ ڕۆیە خزمەت والیدەی پاکی
وتی دایە دەخیل ڕەحمێ کە حاڵم زۆر پەرێشانە
ئەڵێن بەغدا مەقامی زوهد و تەقوا و تاعەت و عیلمە
لەوێ تەحسیلی عیلم و ڕێی تەریقەت زۆر بە سامانە
وەرە تۆ داکی چاک بە بەندە ئازاد کە لە حەققی خۆت
کە ئازادی ئەتۆ بۆ من ڕەزای خەللاقی مەننانە
موبارەک والیدە چون ئەم بەیانەی بیست لە ئەو زاتە
وتی: ئازادی ئەمما بێ درۆ بە و ڕاست و مەردانە
لە ئیرسی بابی چل دیناری دووریە بن دەسی خەرقەی
لەگەڵ کاروانی گێڵان ڕوو بە بەغدا ڕۆیی ئازانە
لە نێزیکی هەمەدان جەردەیان لێ هەڵپەڕی و بێ هەڵم
هەموو ماڵیان لە دەس چوو جەمعی ئەو توججار و کاروانە
لە ڕێ گیران یەکێکیان هاتە لای ئەو زاتە لێی پرسی
بڵێ پێم ئەی فەقیر تۆ چیت هەیە لەم بار و ئەشیانە
وەڵامی دایەوە زێڕم هەیە تەقریبی چل دینار
لەبن دەس خەرقەکەمدا بێ درۆ مەخفیی و پەنهانە
یەکێ تر پرسیاری کرد و دیسان ئەو وەڵامەی بیست
کە بیستیان هەر دوو وتیان با بڵێین بەو میری دوزدانە
کە میر بیستی وتی بانگی کەن و هات خەرقەکەی داکەند
بە دەسیان کەوت هەموو ئەو زێڕە بێ نوقسانی یەکدانە
لەپاشان پێی وت ئەو سەرداری دوزدانە سەبەب چی بوو
کە زێڕی خۆت لەلای من ئاشکرا کرد بێ درۆ و بانە
وتی کاتێ کە هاتم قەولی ڕاستیم داوەتە دایکم
درۆ ناڵێم لەبەر زێڕ من لەلای ئەم دوزد و جەردانە
کە میری سەرتەریدە ئەم قسەی بیست دای بە سەر خۆیدا
بە هاوار و بە هانا کەوتە ئەو کێو و بیابانە
هەموو ئەموالی ئەهلی قافڵەی ڕەد کردەوە و دەستی
لەنێو دەستی شەهەنشای من نیا بۆ تەوبە ئەو ئانە
تەریدە و سەرتەریدە، شكر للهعربی گشتی تەوبەی کرد
بە ئیرشادی شەهێ وا فەیزی ئەو وەک ڕۆژی تابانە
لەپاشان ڕۆییە بەغدااعلام، خوێندی عیلمی دین لەلای چەند کەس
عەلی ئیبن عوقەیلاعلام، مەحفووز، کە وا خەڵقی کولوزانە
محمد ابن یَعلی بوسعیدی بن مبارکاعلام هەم
وەکوو بوغالباعلام و بوسعداعلام و بوبكرياعلام نمایانە
لە کاتی خوێندنا زۆر ئەچوە لای حمادیاعلام خاوەن فەیز
لەگەڵ شیخ یوسف و غوثیاعلام نهێن باسیان هەموو زانە
زەمانی خوێندن و سەیر و سلووکی قوربی چل ساڵە
لەگەڵ خزرا ڕەفاقەتیان وەکوو مووسایی عیمرانە
بە ئەم چەشنە گەییشتە ئەو مەقامە عەقڵی ناگاتێ
هەتا قامی قیامەت شەمسی ئەو پڕ نوور و ڕەخشانە
بە قوربانی سەگی دەرماڵی ئەو شاهەنشەهەم تاهیرتخلص
کە نووری چاوی زەهرا هێزی ئەژنۆی شێری شێرانە