ئەو لالە بە نامی من و کامی خەسە ڕاسە

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  931 مشاهده
ئەو لالە بە نامی من و کامی خەسە، ڕاسە
ئەو خزم و کەسەم دەس لە ملی ناکەسە، ڕاسە
بێزارە لە غونچەی دڵەکەم خاری بژانگی
بێ مەیلە جەفاخۆیە، درۆ هەڵبەسە، ڕاسە
ئەو دەربەسی ڕەنجی کوهەن و نوێم نییە یا خۆ
دڵ بۆ غەمی ئەو ئەبلەهـ و بێ دەربەسە، ڕاسە
ڕووزەردی جەفام سەرچڵی ئالامە مەقامم
ئەو ناکەسە دەستی لە بەهێی نەوڕەسە، ڕاسە
یارم کە بە بەندی غەمی ئازادی جیهان بووم
بۆ ئەو دڵەکەم ئێستە وەکوو مەحبەسە، ڕاسە
تا ئاگری حیرمان چووەتە نێو دڵی تاهیرتخلص
بێچارە هەموو جەرگ و دڵی قەقنەسە، ڕاسە