لەبەر چی یارەکەم نایێتە خاوم

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  626 مشاهده
لەبەر چی یارەکەم نایێتە خاوم؟
چلۆن بێ؟ چونکوو خەو ناچێتە چاوم
لەلای من دێ برا ئەم بۆپڕووزە
کە هەڵقرچا هەموو جەرگ و هەناوم
فەڵەک مەشکێنە شووشەی خاتری من
کە مەئیووس و حەزین و تێشکاوم
بە جورعەی وەسڵەکەت ئیدی چ حاجەت
ئەوا ڕندی حەیا و حورمەت تکاوم
مەنێن پێی ناپیاوی دی بە سەرما
ئەزانن موفلیس و هەستی نەماوم
وتت بێ دەنگ و داخواز و سوئالیت
سوئالم کرد و تۆ نەت دا جواوم
دەبا هاڕی فەلەک دانەم بهاڕێ
وەها بەڵکوو خەلاسی بێ لە داوم
وتم ها ئەسپی ئامالم لەژێر داس
وتم سەیدی ئەمانی کەوتە ڕاوم
ئەمن مەستی هەوا بووم کاتێ خۆم دی
کەچی بێگانە وەزعی بەش خوراوم
کە چی مەتروودی بابی شیفقەت
خەفیف و خائیب و تێهەڵدراوم
کە چوو گیان و دڵم تاهیرتخلص بە تاڵان
چ باقی بێ و چ فانی شیعر و ناوم