حاڵەکەم زار و پەرێشە قوتبی ئافاقم دەخیل

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  574 مشاهده
حاڵەکەم زار و پەرێشە قوتبی ئافاقم دەخیل
ئەی سرووری خاتیری ڕەنجووری عوششاقم دەخیل
ئەی تەجەللای نووری حەق تەشریفی خاست ڕۆژ و شەو
ئەی تەسەللای دەردەکەی مەردانی موشتاقم دەخیل
غەوسی ئەعزەم، فەردی ئەفخەم، قوتبی ئەکرەم، هیممەتێ
جووتی نووری حەق لە جەمعی ئەولیا تاقم دەخیل
هەم لەبۆ گەنجی مەعاریف میسلی میفتاحی هودا
هەم لەبۆ سەددی مەناهی عەینی میغلاقم دەخیل
ئیزترابی بەحری ڕەحمەت گەوهەرێکی خستە دەر
بێ گومان ئەو گەوهەرە تۆی هەوری ئینفاقم دەخیل
ئەی سەفابەخشی دەروونی ڕۆشن و تارم مەدەد
ئەی شەفابەخشی وجوودی ساق و ناساقم دەخیل
زامنی ئیحیایی سوننەت حامیی شەرعیی مەتین
نەجلی شاهی مورسەلین، مەحبووبی خەللاقم دەخیل
ناشری عەدلی ڕەعایا قامیعی زوڵم و ستەم
کافلی ڕزقی بەرایا یابیمتن نامشخص ئەرزاقم دەخیل
بازی سەر ئوتراخی بورجی میخدەعی قورب و شەرەف
تایری ئەوجی سروور و وەجد و ئەشواقم دەخیل
تەشنەلەب تاکەی وەکوو تاهیرتخلص بمێنێم وێڵ و گێج
ئەی بە هیممەت جورعەبەخشی جامی ئەزواقم دەخیل