تاهیر وەرە بەبێ خونکی و شائبەی ڕیا

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 3 دقیقه  1109 مشاهده
تاهیر وەرە بەبێ خونکی و شائبەی ڕیا
هەڵدە لە خۆت و ڕوو کەرە دەرماڵی کیبریا
تا خۆتی ترس و وەحشەتە میوانی نێو دڵت
بێ خۆت بە بۆ موئانەسەتی ڕەحمەتی خودا
خۆت هەر شقا و زوڵمەت و حیرەت ئەدەی سەمەر
بێ خۆت سەعادەتت سەمەرە و ئولفەت و سەفا
خۆت پڕ جەحیمی نیقمەت و ئاژاوەیە دڵت
بێ خۆت ئەگەیتە جەننەتی پڕ نیعمەتی ڕەزا
خۆت ماری حەوسەری دەگەڕی پێی ئومێدی خۆت
بێ خۆت بە بۆ خەزێنەیی خۆف و سەرای ڕەجا
ببڕە گورێسی خۆت ومتن نامشخص زەنجیری ئاوەزان
نازانی و نەبوونییە ژینی هەتاهەتا
ئەو ژینە نە کە وا ژن و ژان و ژڵیژەیە
ئەو ژینە وا نە ژینە لەبۆی خوێن و خوێنبەها
ژینێ کە وا بەهەشتە لەکن ئەو وەکوو سەقەر
ژینێ کە وا نەعیمە لەلای نیقمەت و جەفا
ژینێ کە خولد و تووبی و کەوسەر لەلای دەبەن
خانووی خراپ و ئاوی سوێر، دڕکی سەرچیا
ئەو ژینە بێ موتابەعەتی سوننەت و کیتاب
هەیهات دوورە موشکیلە بۆ هیچکە دەس بدا
گەر ئەو حەیاتە سەرمەدییەت پێ خۆشە دە زوو
ڕێی سەفوەت و سەفا بگرە و شەرعی موستەفا
ناگەیتە حەددی کیشوەری ئیمان هەتا نەکەی
تابع بە شەرعی حەزرەتی ئەحمەد حودی و هەوا
تاریکەڕێی سەعادەتی عوقبا دە زووبە زوو
لەو بەحری نوور و ڕەحمەتە فکرێکە بۆ چرا
جیسمت موتیعی ئەو کە هەتا دەرکەوی سەلام
قەلبت -متن نامشخص عیشقی ئەو کە هەتا ڕوو بدا زیا
یادی جەماڵی ئەو شەهە کەوتۆتە هەر دڵێ
ضوئ صبيحة الكوم حلّ في الدُّجىعربی
ساداریمتن نامشخص ئەو بەسامتن نامشخص مەخەرە سەر سەرای دەهر
ئەو سا دەگەیتە سایەیی عیززەت دڵا بە سا
عیشقی جەماڵی حەزرەتی مَحبوبِ ذوالمننعربی
بگرە دە بەردە عیشقی ڕوخی نەوگوڵاڵە سا
هەڵدە لە هەڕڕەهەڕ و هەرای مەردمی دەنی
هەڵدە لە بوغز و کینەیی ئیخوانی هاوسا
ئەو سیخ و زەرک و خنجەر و شمشێر و ئاگرە
ئەم بەرد و دار و غەیبەت و فیسق و ڕیا و هەرا
بێ سوودە بۆ شەریعەتی سوڵتانی موڕسەلین
بێ نوورە بۆ تەریقەتی سالاری ئەولیا
گەر تۆ بڵێی کە شەرع و تەریقەت لە یەک جیان
وا بزانە ئەهلی کوفری و بێ دین و بێ حەیا
هەر کەس لە ئەولیا کە بە شوێنێ گەییشتووە
نەبوە مەگەر لە پەرتەوی شەرعی ئەبەد بەقا
گەر قادریت بخوێنە لە غنيهعربی و فتوح غيبعربی
دەستووری ئەم تەریقەتە بۆ خاتری خودا
دەس هەڵگرە لە فیسق و فجوور و لە ماڵی خەڵق
ئیڕشادە یا کوو جەممی مەڕ و بزن و ماڵ و گا
ئەو فاسیقە کە شیر لە سکی خۆی ئەدا و ئەڵێ:
من حایزی کەرامەتم و هیممەت و شەفا
سا پێی بڵێن کەرامەتەکە ماڵی ئەو نییە
ئەم عایدە بە خێوی خۆی و بەخشی ئەو شقا
تاهیرتخلص غولامی ئەو کەسەیە وا بە سەد ئومێد
گرتی تەریقی شەرعی نەبی و کردیە موقتەدا