کەرکووکنامەیەک

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  603 مشاهده
ئەگەر باڵدار بم.. یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو.. ئەگەر قەڵەم
یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم
بێکڵاوم
گەر ئەسپ بم.. خاوەنی تاقەیەک چاوم
ئەگەر «با» بم بێگڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێخوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەیش بم
لەناو زاری ئازادیمدا
تفت تفت و هەر بێتامم.
من کوت و مت بە بێ کەرکووک
مرۆڤێکی کەم ئەندامم!