چاڵ

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  778 مشاهده
ماوەیەکە
«گۆڕهەڵکەنە»
هاوڕێمە!.
شەو درەنگان
کە زەویی نووست، ئەگاتە لام
دەست بە کلکیەوە ئەگرم و
ئیتر ئەمبا
بەرەو قاقڕ:
وڵاتی خۆڵ..
کیشوەری لم،
گۆڕهەڵکەنەی تیژتر لە «با»
ئەمبا و ئەمبا
هەتا نزیک باسکی «سعود»
ئەژنۆی «سعود»
لەوێ یەک یەک ئەمباتە سەر:
گۆڕی بە کۆمەڵی: باخ و
گۆڕی خەون و
گۆڕی چاوم و
هەزار
هەزار
هەزار
چاڵی جەرگی «ئەڵڵاوەیسی» و
چاڵی مەمکی «کراس زەردێ» و
چاڵی شیعری سەر بڕدراوم
نیشان ئەدا!.