زەماوەندی دوا ڕۆژ

بۆ قادر دیلان
از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  395 مشاهده
ماڵێک.
مۆسیقارێک.
بوخچەیەک نۆتە!.
ڕۆژێک دێت.. پیرێتی
دەستی مەرگ ئەگرێت و
ئەیهێنی بۆژووری خەوتنی ماڵەکە.
ئەوساکە مۆسیقار ئەبێتە
پەپوولە پایزەی سەر ئاوو
وەک خەونی ناو تەمی چنارێ
لە چاوان ون ئەبێ!.
هەروەها ڕۆژێک دێت لێرە نا
لە دوور دوور، وڵاتی مۆسیقار
بە پەنجەی بەفر و با
کە بوخچەی کردەوە
نۆتەکان وەک پۆلە ئەستێرەی باڵ گرتوو
لەسەری کێوان و
لە گەرووی مێژوودا
وەک شایی وشە و گوڵ
دەست ئەکەن بە سەما!