بەڵام

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  798 مشاهده
من ئەزانم ئەگەر ئێستە
گوڵەگەنم بێتە قسە.. بێتە دووان
بە خەرمان داخ هەڵ ئەڕێژێ
لە دەست ئێمەی
گەورە کورسی و
گەورە چەک و
گەورە گیرفان..
من ئەزانم لەتاو هاربوونی نان و ئاو
لەتاو دزی دەست و پەنجە
لەتاو بەرازی سیاسی و
لەتاو قرژاڵی قاچاغچی و
لەتاو ڕووخساری «موزەوەر»
ئەگەر شەقام ببزوێت و دەستکاتەوە و
هەڵسێتە پێیان
ڕەنگە درەختمان تێبگرێ
ڕەنگە عەموودمان تێبگرێ
ڕەنگە پەیکەر و پێپلیکە و
چەتری پاس و
ڕەنگە شۆستەمان تێبگرێ
بەڵام من ئەوەیش ئەزانم
ئێستە.. ئێستە
کە بێدەنگیی گوڵەگەنم و
کە بێدەنگیی شەقامەکان
بە تەنها هەر
لەبەر چاوانی ئازادی و
نەهاتنەوەی
ئەژدیهاکە و کوللەی بەغدااعلام و
قاچی بەعساعلامە!