زەورەقە دڵ، دیدەیە دەریا و مەردوم ناخودا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1593 مشاهده
زەورەقە دڵ، دیدەیە دەریا و مەردوم ناخودا
جۆشی خاتر وەک شەپۆل و غەم نەهەنگ لەنگەر جەفا
جان موسافیر، تاجیرە، ئاهم بوخار و تەن مەتاع
گەمیە عەوق و دوورە ساحیل دڵ لەڕێی بیم و بەڵا
وایە دەرکی غەم بەڕووی دڵما هەتا دونیا هەیە
دەربچەی شادی بە وەعدەی تا قیامەت داخرا
شوعلەوەر نابێ چرای شادی لەبەر بادی فیراق
ئاگری میحنەت لە خەرمانی وجوودم هەڵگڕا
شەوقی دانەی خاڵی تۆ خستوومیە ناو داوی خەتەر
بەم گوناهە ئادەمیش وەک من لە جەننەت دەرکرا
جەزبی کرد تەئسیری ناڵەم دەردەدارانی زەعیف
با وجوودی ڕەنگی کاهی بوومە ڕەنگی کەهڕوبا
عومر و دڵ دیسان بە با چوو شانە هاتە ڕوویی کار
بۆیی زوڵفت خاکی سەحرای کرد سەراسەر موشکسا
هەر کە غایب بم لە فیکرا دڵ دەچێتە پەردەیێ
پەی بەوێ نابات و ناگا تا ببێ پەیکی سەبا
زوڵفی حەیپەروەردەیە سالمتخلص ئەبەد ئەیمەن مەبە
بەم قەرارە شێتییە بازی بە حەلقەی ئەژدەها