102- تەکاسور
از کتاب:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
722 مشاهده
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) شانازیتان بە فرەیی [ماڵ و منداڵ] ئێوەی بە خۆیەوە خافڵاند.
2) تا هەمووتان بوونە میوانی گۆڕستان.
3) زۆر ناخایەنێ دەزانن.
4) جارێ تریش، زۆر ناخایەنێ دەزانن.
5) بەڵام ئەگەر ڕاستەقینەو بزانیبا،
6) ئاشکرا دۆژەهتان دەدی.
7) دیسانەکەش هەر بە ئاشکرا دەتان دی.
8) لەپاشان هەر لەو ڕۆژەدا دەربارەی خۆشی دنیاوە لێو دەپرسن.