95- تین
از کتاب:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
675 مشاهده
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) سۆند بە هەژیر، بە زەیتوونیش،
2) سۆندیش بە تووری سینایە،
3) بەم باژێڕەش کە مەترسی وەبەر نایە،
4) ئێمە مرۆن لە ڕێکترین شێوەدا وەدی هێناوە.
5) پاشان گێڕاومانەتەوە بۆ پلەی هەرە بەرەژێر؛
6) مەر ئەوانەی باوەڕدار و ئاکارچاک بون، کە پاداشیان دوایی نایە.
7) [سا ئەی مرۆ!] چی تۆی دەسخەرۆ کردووە کە ژینەوەت پێ درۆیە؟
8) ئاخۆ خودا لە هەموو فەرمانڕەوایان باشتر بە کاران ڕاناگا؟