92- لەیل

از کتاب:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  666 مشاهده

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) سۆند بەو شەوە کاتێ هەر شت دادەپۆشێ،

2) بەو ڕۆژەش کەم [لەسەر دنێ] خۆ ڕادەنێ،

3) بەوەش کەم کە نێر و مێوی وەدی هێنا،

4) خەباتێ وە جۆراوجۆرە.

5) کێ لە ئێوە دەبەخشێ و لە خودا ترسا،

6) بە پاداشی هەرە باشیش بڕوای هەیە،

7) بەرەو جێگەی سانەوە ڕێی هاسان دەکەین.

8) بەڵام ئەوی ڕژدی کرد و وتی: کارم بە کەس نییە،

9) پاداشی هەرە باشیشی پێ درۆ بوو،

10) ڕێگە هەرە دژوارەکەی دەخەینە بەر.

11) ئەگەر مردیش ماڵەکەی سوودی پێ نادا.

12) ڕێ نیشان دان لەسەر ئێمەس.

13) دنیا و سەڵاش هی ئێمەیە.

14) لە ئاگری بڵێسەدار ئێوەم ترساند.

15) کێ لە هەمووان بێ فەڕترە، تێی دەکەوێ.

16) ئەوی کە بڕوای نەکرد و ڕووی وەرگێڕا.

17) هەرکێش پارێزگارترینە، لێی دوور دەبێ.

18) ئەوی ماڵی خۆی دەبەخشێ، هەتا وەکوو پاک بێتەوە.

19) بۆیەشی بە کەس نەبەخشی کە پاداشی بدرێتەوە.

20) هەر ویستوویە ڕەزامەندی پەروەرندەی هەرە بەرزی بەدەس بێنێ.

21) بەم زووانەش ڕازی دەبێ.