83- موتەففیفین

از کتاب:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
اثر:
هژار (1921-1991)
 3 دقیقه  482 مشاهده

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) هاوارە لە کەمفرۆشان.

2) ئەو کەسانەی بە پێوانە شتێ لە مەردم دەسێنن، ئەشێ هەموویان پێ بدەن.

3) ئەگەر خۆشیان بۆیان پێوان، یان بە کێشانەیان پێ دان، لێی کەم دەکەن.

4) ئاخۆ ئەوانە نازانن کە هەر زیندوو دەکرێنەوە؟

5) بۆ ڕۆژێکی گەورە و گران؟

6) ئەو ڕۆژەی کە هەموو مەردم بۆ دیداری پەروەرندەی هەموو دنیا ڕادەوەستن.

نەخێر، باوەڕ بەمە ناکەن؛ با بزانن کە سیایی ئەم بێفەڕانە وا لە «سِجّينعربی».

کوو زانیوتە «سِجّينعربی» چییە؟

9) کتێبێ نیشانەدارە.

10) لەو ڕۆژەدا لە بێ باوەڕان هاورە.

11) ئەو کەسانەی ڕۆژی لێپرسینەوەیان پێ درۆیە.

12) هەر ملهوڕی تاوانباریش ئەوەی بە لاوە درۆیە.

13) هەرگا نیشانانی ئێمەی بۆ وەخوێنن، ئێژێ: ئەمە چیرۆکی پێشینەکانە.

14) کە واش نییە؛ بەڵکوو ئەوان ژەنگی کارەکانی خۆیان بۆتە توێژێکی سەر دڵیان.

15) هیچ وا نییە! دیارە ئەوان لەو ڕۆژەدا لە [بەزەیی] پەروەرێنیان، فرە دوورن.

16) لە ئاکاما ئەوان –بێ سۆ– دەچنە دۆژەهـ.

17) پێیان ئێژن: ئەمە هەوە کە ئێوە پێتان درۆ بوو.

با بشزانن سیایی ئاکارچاکەکان لە «علّيّينعربی» دا [نووسراوە].

کوو دەزانی، «علّيّينعربی» چەس؟

20) کتێبێ نیشانەدارە.

21) هەر کێ نزیک بە خودا بێ، دەیبینێ [و لێی ئاگادارە].

22) بە ڕاستی ئاکارچاکەکان لە خۆشیدان.

23) وەبان تەختەکانیانەوە چاو دەگێڕن.

24) لە چارەیان تەڕو بەلی خۆشگوزەرانی دەزانی.

25) بادەیەکی سەربەمۆریان بۆ ڤەخارنێ دەدەنێ.

26) مۆرەکەی سەری لە میشکە؛ با ئەوی حەزی لێ دەکەن، بۆ شتێ وا پێکەوە کێبەرکێ بکەن.

27) ئاوێتەشی لە تەسنیمە.

28) چەمەیەکە، ئەوی نزیک خراونەوە، لەو سەرچاوە دەخۆنەوە.

29) تاوانکاران –لەسەر دنیا– بە دینداران پێ دەکەنین.

30) هەرگا بە لایاندا دەچوون، چاویان لە یەکتر دادەگرت.

31) هەرکاتێکیش دەچوونەوە لای کەسانیان، بە حەنەک دەیانگێڕاوە.

32) کە چاویشیان پێ دەکەوتن، دەیانگوت: ئەمانە گومڕان.

33) هیچ کامیش ڕانەسپێرابوون کە دەبێ ئاگاداریان بن.

34) وا ئەمڕۆش خوداناسەکان بە بێ دینەکان ئەخەنن.

35) لەبانی تەختەکانەوە چاو دەگێڕن.

36) ئاخۆ خودانەناسەکان پاداشی کردەوەی خۆیان وەرگرتووە؟