بە مەحزی جەوری دڵبەر هەرکەسێ تەرکی مەحەببەت کا

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1300 مشاهده
بە مەحزی جەوری دڵبەر هەر کەسێ تەرکی مەحەببەت کا
لە قەبریشا، بە میحنەت، تا قیامەت گریە عادەت کا
قوبووڵ ناکا ببێ غیر ازفارسی پەرێشانی لە عالەمدا
فەلەک، گەر پەیڕەویی کرداری یاری بێ مورووەت کا
لە بێ ئینسافیا دەکوژێ بە ئیما سەییدی خەڵوەت
بە مەزموونی عەفوو، گەر نامەیی قابیز بە حوججەت کا
دەزانی چەن فەرەحناکم بە بۆسەی لێوی شیرینت
بە موفلیس مەردی مونعم وەک سەدا بۆ خوانی نیعمەت کا
بە مەحزی کەشمەکەش دامانی عیشقت بەر بدەم نابێ
دەمی تیغی موسیبەت، گەر کەفی فیکرم هەموو لەت کا
سەراسەر کاری سالمتخلص عیشقی تۆیە، ئەووەڵ و ئاخر
خەجاڵەت بێ قیامەت، گەر بەبێ تۆ مەیلی جەننەت کا