کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنی درۆیە

بۆ حوزنی
از کتاب:
شیعرەکانی شێخ مەحموود
اثر:
شیخ محمود (1886-1956)
 1 دقیقه  692 مشاهده
کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنیاعلام درۆیە
زوو دەرپەڕە ئەو داوە لەبەر خاتری تۆیە
دار و دەوەن و پووشی ڕەواندزاعلام بە قەڵەم کەی
خاکی وەتەنم شاهیدە ئیخلاسی درۆیە
ئەم نامەیی دڵشادە لەسەر دیدە بە برژانگ
نووسینی بەشارەت بێ، سبەینێی من و تۆیە
با قوڕ بە سەرا کات و ڕەقیب داکی هەمیشە
بەربێتە بەری پیسی نەجیسی بە چەقۆیە
- - - - - - - - - - - - - -متن نامشخص
خاکت بە سەر ئەو هێرشە بۆ سەر کنی تۆیە
تەک مەگرە بە پەروازی، بە جووتی وەرە لای من
هەر ئانێکی کەڵ و چاوەنواری کەل و کۆیە