کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنی درۆیە
بۆ حوزنی
لە کتێبی:
شیعرەکانی شێخ مەحموود
بەرهەمی:
شێخ مەحموود (1886-1956)
1 خولەک
639 بینین
کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنیناوی تایبەت درۆیە
زوو دەرپەڕە ئەو داوە لەبەر خاتری تۆیە
دار و دەوەن و پووشی ڕەواندزناوی تایبەت بە قەڵەم کەی
خاکی وەتەنم شاهیدە ئیخلاسی درۆیە
ئەم نامەیی دڵشادە لەسەر دیدە بە برژانگ
نووسینی بەشارەت بێ، سبەینێی من و تۆیە
با قوڕ بە سەرا کات و ڕەقیب داکی هەمیشە
بەربێتە بەری پیسی نەجیسی بە چەقۆیە
- - - - - - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
خاکت بە سەر ئەو هێرشە بۆ سەر کنی تۆیە
تەک مەگرە بە پەروازی، بە جووتی وەرە لای من
هەر ئانێکی کەڵ و چاوەنواری کەل و کۆیە