زەمزەمەیە گریانە لەنێو مەجلیسی عەشقا
گریان و خۆشی
از کتاب:
شیعرەکانی شێخ مەحموود
اثر:
شیخ محمود (1886-1956)
1 دقیقه
905 مشاهده
زەمزەمەیە گریانە لەنێو مەجلیسی عەشقا
ساقی خەبەری داوە کە یار نایەتە یاری
قەد نابیە ئەو دڵبەرە فەریادی من و تۆمتن نامشخص
سەدپارە کەبابی دڵەکەت بێنی بە دیاریمتن نامشخص
دوو جۆگەیی خوێنینە بەسەر سەفحەیی ڕووما
گوڵ گوڵ بووە دامێن و کەنارم وەرە دیاری
ئەو خاڵە زوخاڵێکە بەنێو بۆتەیی دڵما
ڕۆحم ئەکوڵێنێ بە نەفەس کوورەیی ناری
ئەی مورغی ستەمدیدە ئەسیری لە قەفەسدا
بۆ خۆت و وەتەن بگری کە سەمخوردەیی ماری
دەست ناکەوێ تریاکی من و تۆ لە عێراقا
با شیکوە بەرین بە لیقای حەزرەتی باری
قوڕ پێوە! یەخەت دادڕە بۆ خۆت بە کەساسی!
ئەی کوردی هەژار ئێستەکە بێ یار و دیاری