کاتێ

از کتاب:
تریفەی هەڵبەست
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  733 مشاهده
کاتێ پرشنگی سەرنجی نیگات
دنیای ئارامی لێ ورووژانم
کاتێ کە لەنجەی پڕ لە مۆسیقات
تەزووی ئارەزووی خستە سەر گیانم
***
زانیم کە ژینی دوێنێی بێتۆیی
تەمەنی لاویم بێهوودە ڕۆیی
زانیم کە بێ تۆ ئا ئەم ژیانە
ئاخە، کسپەیە، ناسۆرە، ژانە.