نەماوە حاڵەتی ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  1006 مشاهده
نەماوە حاڵەتی ژینم، لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێنە سەر مەیتم هەتا ماوم بکەن شینم
دەسا ئامینە خۆی بانگ کەن، بخوێنێ جارێ یاسینم
مەلا مەمشۆرە، کفنم بۆ مەکە و مەخوێنە تەلقینم
وەکوو پەروانە سووتاوم، شەهید عەشقی ئامینم