کەی بێ؟

از کتاب:
تریفەی هەڵبەست
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  946 مشاهده
گیانە، کەی بێ تارای سەری ئاوات لا بەرم؟
ئەم تەمەنەم لە ئاراما دڵی بسرەوێ
تو خوا گیانە، کەی بێ دەستی بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش لەناو کۆشکی شادما بخەوێ؟
***
گیانە، کەی بێ کە تاریکیی ئەم شەوە تاڵەم
بە پرشنگی خۆری بەیان ڕووناک بێتەوە؟!
گیانە، کەی بێ تەمومژی پەستی ئەم ساڵەم؟!
بە ئومێدی بە تۆ گەیین بڕەوێتەوە؟!