تۆ کە مەشهووری بە لوتف و کەرەم و بەندەنەواز
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
715 مشاهده
تۆ کە مەشهووری بە لوتف و کەرەم و بەندەنەواز
مەزهەری نووری خوداوەندی مونەززەهـ لە نیاز
بۆ ئەکەی بەندەیی بێچارە موشابیهـ بە ڕەقیب؟
حەیفە تەشبیهی مەلا، یاخۆ مەلائیک بە بەراز
سۆزی بولبول کە وەکوو سۆزشی پەروانە نییە
نیسبەتی عیشقی حەقیقی مەدە هەرگیز بە مەجاز
بۆ مەگەر بێخەبەری زوو کە وتوویانە قەدیم؟
جەوهەری تیغی کەفی حەزرەتی مەحموودە ئەیاز
چ تەفاوت نییە بۆ من، چ لە نەزدیک و لە دوور
کەعبەیی قیبلەیی موئمین چ لە شام و چ حیجاز
شەرحی دووری نییە ئیمکانی بە تەحریری قەڵەم
دەفتەری میهر و موحیببەت نییە پایان بە تراز
غەزەلی ناریتخلصیە ئیمڕۆ کە بە بێ مشتەرییە
هەر وەکوو کۆنە و پەسمەندەیی دووکانی بەزاز