یا محەمەد من زەلیلی دەستی شەیتانم دەخیل

از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
 1 دقیقه  427 مشاهده
یا محەمەد من زەلیلی دەستی شەیتانم دەخیل
شەرمەزار و ڕووسیاهـ و غەرقی عیسیانم دەخیل
دڵڕەش و بێتاعەت و شەرمەندەیی قاپیەکەتم
بێکەسم، دەربە دەرم، حەبس و زیندانم دەخیل
غەیری لوتفت من پەناهـ و پشتیوانم خۆ نییە
یەک نەزەر کە، جاربەجارێ مەردی مەیدانم دەخیل
مەزرەعەی تەقواو تاعەت، وشک و بێ ئاوە تەواو
ئیلتیماس چارە، ئەی هەوری ڕەحمێ دەخیل
بێ دەلیل و کوێری ڕێگەم، بێ قاید و دەست وعەسا
سەرکز و دڵ حەزینی ڕۆژی میزانم دەخیل
تۆی شەفیعی موزنبین و من زەلیلی دەرگاکەتم
بگرە دەستم موستەحەقی قەعری نیرانم دەخیل
ڕەحمی تۆیە من ئومێدم، ئەی ڕەحمەتەن للعالەمین
منی مەزڵوومتخلص دڵ حەزینم دەس بە دامانم دەخیل