خودا بێزارم لە قەلبی حەزین
از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
1 دقیقه
640 مشاهده
خودا بێزارم لە قەلبی حەزین
بێزارم لە خۆم، ئەحواڵ و نگین
لە بەختی شووم و نەحسم تەوەللام
کە ئیقبال و تەجەلیشم لێم بێبەرین
ئەمەندە باری میحنەت بۆتە بارم
قەدم عەینەن، بوو بە چۆگانی چەمین
لەبەر عسیان، دڵم ڕەش و قەلبم ڕەش و ڕووم ڕەش
«لە ڕوو ڕەشم نانوێنێ ڕەش و شین»
لە بەحری قەسوەتا غەرقە گیانم
نەجاتم زەحمەتە بۆ جێگای ئامین
مەزرەعەی تاعەتم وا وشکە تەواو
سەراسەر زەرد بووە وەک پووشی هاوین
لە دڵدا ئاتەشێکی دەردی عیسیان
کڵپەی سەندووە، بڵێسەی بەتین
ئەمەندە عاسی و خەجاڵەتبارم
خودا و پێغەمبەرم لە من ناڕازین
لە دنیا ئەمەندە عاسی و یەتیمم
هەموو عالەم لە من تەبەڕاو بەرین
خودایە بەم هەموو گوناهەوە چۆن:
ئەبێ بێمە دیوانت ڕۆژی دوایین
من و نەفسم چۆن لە ڕووی تۆ و حەبیبتا
ئەتوانین چاوی خەجاڵەت هەڵبڕین
زوبانم چۆن ئەتوانێ بێتە گوفتار
کە نەیبوو لە دنیا زیکری یا موعین
ئیلاهی بە جاهی حەبیبەکەی خۆت
ببورە لە جەورم و خەتای مەزڵوومتخلصین