دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
1 دقیقه
548 مشاهده
دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ
ڕەفێقان هیممەتێ، نامەردە، بۆم کەن ڕا و تەدبیرێ
دڵێکم بوو خەبیری هۆش و فیکرم بوو ئەویشم چوو
شکایەتنامەیەک خێرا بنووسە خامە تەحریرێ
دەخیلە خۆی نەخاتە ئاگری ناو خانەیی سینەم
مەبادا خوانەخواستە ڕوو بدا ئەمجارە تەقدیرێ
پەرێشانم بە دەستی لەشکری غەم کوا مەدەدکارێ
خوا وێرانی کا ئەم شارە تێیدا نەمدی دەسگیرێ
حەسادەت بۆتە ئەسبابی دڵازاری بە ناحەق لێم
خوا وێران بێ ئەم خانەی حەسوودانەم بە تەدمیرێ
هەتا کەی تەفرەیی وادەی درۆی ئەمڕۆ و فەردای بم
غەریق ماوم لەناو گێژاوی بەحری داو و تەزویرێ
فیکر ڕۆیی نەما، زائیل بووە هاودەردێ نابینم
بە دەنگ هاوارمەوە بێ بۆ خوا ئەم فیکرە تەنویرێ
ئەزانی بۆ چی پێم ڕازی نییە دڵبەر وەهای فەرموو
لەلایی پەهلوی جوانی ڕاکشێ تیرێ نەوەک پیرێمتن نامشخص
دڵی خەستەم کە چارەی دەردی نەکرێ لای ئەتیببایێ
تەجەننون عیللەتە عورفیتخلص خێرا بینێرە لای پیرێ