دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ

لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
 1 خولەک  550 بینین
دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ
ڕەفێقان هیممەتێ، نامەردە، بۆم کەن ڕا و تەدبیرێ
دڵێکم بوو خەبیری هۆش و فیکرم بوو ئەویشم چوو
شکایەتنامەیەک خێرا بنووسە خامە تەحریرێ
دەخیلە خۆی نەخاتە ئاگری ناو خانەیی سینەم
مەبادا خوانەخواستە ڕوو بدا ئەمجارە تەقدیرێ
پەرێشانم بە دەستی لەشکری غەم کوا مەدەدکارێ
خوا وێرانی کا ئەم شارە تێیدا نەمدی دەسگیرێ
حەسادەت بۆتە ئەسبابی دڵازاری بە ناحەق لێم
خوا وێران بێ ئەم خانەی حەسوودانەم بە تەدمیرێ
هەتا کەی تەفرەیی وادەی درۆی ئەمڕۆ و فەردای بم
غەریق ماوم لەناو گێژاوی بەحری داو و تەزویرێ
فیکر ڕۆیی نەما، زائیل بووە هاودەردێ نابینم
بە دەنگ هاوارمەوە بێ بۆ خوا ئەم فیکرە تەنویرێ
ئەزانی بۆ چی پێم ڕازی نییە دڵبەر وەهای فەرموو
لەلایی پەهلوی جوانی ڕاکشێ تیرێ نەوەک پیرێدەقی نائاشکرا
دڵی خەستەم کە چارەی دەردی نەکرێ لای ئەتیببایێ
تەجەننون عیللەتە عورفیناسناوی ئەدەبی خێرا بینێرە لای پیرێ