نەوەی نوێ
از کتاب:
تریفەی هەڵبەست
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
1394 مشاهده
ئەو مناڵەی، چاوی لەناو ئاگردا پشکووت
دەنگی گوللە، گوێی بیستنی زاخاو دایەوە
پێی هەڵسانی، لە بزماری ئەشکەنجە هەڵنووت
خوێنی ڕژا و، بە ژیانیا هەڵپژایەوە.
سبەینێ ئەو، گڕی لەشی، گڕ سووتێن ئەبێ
گوللەی بیری، گوللەی دوژمن سارد ئەکاتەوە
خۆی بە پێی خۆی، پێ بە نووکی بزمارا ئەنێ
بەڵێ ئەمڕۆم، سبەی نەوەی وا ئەخاتەوە.