ساحیبا ڕێکەوتە بۆ بەندە هەلێکی نادرە
بۆ مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
1 دقیقه
552 مشاهده
ساحیبا، ڕێکەوتە بۆ بەندە هەلێکی نادرە
ئەم دوو سێ نەزمەم لەلاتان گەر بمێنێ خاترە
هەمنوشینی ئەهلی عیرفان، مەعریفەت پەیدا ئەکا
شەمسی ڕوویان بۆ گرۆهی ئەهلی ویجدان زاکرە
شەمعی جەمعی ئەهلی عیلم و ناسيحی خير البشرعربی
مەدحی چی کەی نەقشی نەققاشی ئەزەل بۆی زاهیرە
چی بەیان کەم من بەیان خۆی پێشڕەوی ڕووناکییە
عالمی حەقبێژە دیارە پشتی دونیا و ئاخیرە
حەق ئەبێژم شەرتە تا ماوم لە حەق هیچ لا نەدەم
نەفی بکرێم گەر بە سواری باخیرە بۆ قاهیرە
حمدللهعربی وا نەمامی باغی پیرم پێگەیی
شاهسواری موڵکی عەقڵ و هەم لە عیلما ماهیرە
مەدحی ئێمە یا هیجای ناحەز چ تەئسیری هەیە
گەوهەری جوودی لە دەریایی وجوودا زاهیرە
تەرجومەی حاڵی زەهاوی مووجبی فەخر و زەمە
لوتفت فەرموو تا ئەبەد بەندە لە لوتفت شاکرە
خەتمە ئیتر ئەی نەژادی پیری ئەو «خاڵ»ەی کە وا
مورغی ڕۆحی وا لە گوڵزاری ئیرەمدا تائیرە