لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  475 مشاهده
لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ
لەتاوی دەردی هیجرانە غوڵامی ساغیرم ئیمڕۆ
لەبی مەیگوونی تۆ بوو وا منی خستۆتە ئەم فیکرە
لەناو جەمعی ئەدیبانا شکور وا شاعیرم ئیمڕۆ
خەیاڵی خاڵی ڕووی تۆ بوو کە دەرسی عیلمی فێر کردم
لە ئەبحاسی علوومی ئەنجوما وا ماهیرم ئیمڕۆ
وەکو غەیرم خوا گەر نیعمەتێ لایق نەبینێ بۆم
بە دوو خەپلە و قومێ ئاو حمد اللەعربی شاکیرم ئیمڕۆ
نەبینی زاهیرم، لێشم مەکەوەرە شوبهەیی ناحەق
لە خوا ناسین و ئایینا بە حەق من تاهیرم ئیمڕۆ
کە غایەی من لەسەر عەشقی حەقیقەت بێ نییە باکم
خەجاڵەت مابێ بەدئەفکار لە فکری عاتیرم ئیمڕۆ
کە من پشت و پەناهـ و دەسگرم سەرداری عالەم بێ
لە قەبرا بێشکە حازرجوابی مونکیرم ئیمڕۆ
ئەیا عورفیتخلص هەتا ماوی لە ئایین لا نەدەی هەرگیز
حەسوودانم سیەهـ ڕوو بن لە فکر و باوەڕم ئیمڕۆ