لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
1 خولەک
478 بینین
لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ
لەتاوی دەردی هیجرانە غوڵامی ساغیرم ئیمڕۆ
لەبی مەیگوونی تۆ بوو وا منی خستۆتە ئەم فیکرە
لەناو جەمعی ئەدیبانا شکور وا شاعیرم ئیمڕۆ
خەیاڵی خاڵی ڕووی تۆ بوو کە دەرسی عیلمی فێر کردم
لە ئەبحاسی علوومی ئەنجوما وا ماهیرم ئیمڕۆ
وەکو غەیرم خوا گەر نیعمەتێ لایق نەبینێ بۆم
بە دوو خەپلە و قومێ ئاو حمد اللەعەرەبی شاکیرم ئیمڕۆ
نەبینی زاهیرم، لێشم مەکەوەرە شوبهەیی ناحەق
لە خوا ناسین و ئایینا بە حەق من تاهیرم ئیمڕۆ
کە غایەی من لەسەر عەشقی حەقیقەت بێ نییە باکم
خەجاڵەت مابێ بەدئەفکار لە فکری عاتیرم ئیمڕۆ
کە من پشت و پەناهـ و دەسگرم سەرداری عالەم بێ
لە قەبرا بێشکە حازرجوابی مونکیرم ئیمڕۆ
ئەیا عورفیناسناوی ئەدەبی هەتا ماوی لە ئایین لا نەدەی هەرگیز
حەسوودانم سیەهـ ڕوو بن لە فکر و باوەڕم ئیمڕۆ