دەردی غەمی دڵدارە کە وا عاجز و پەستم
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
1 دقیقه
517 مشاهده
دەردی غەمی دڵدارە کە وا عاجز و پەستم
وەرنێ بە بڵندی وەکوو لووتکەی ئەڤەرستاعلامم
ئەو شۆخە کە هاوسوحبەتی ئەییامی غەمم بوو
داغی جگەرم بۆ چی لەپڕ دەرچوو لەدەستم
غائیب لە دوو دیدە، وەرە سەربانی دوو دیدەم
بێ دیدەنی تۆیە شەو و ڕۆژ بادەپەرەستم
تەئسیری فیراقت منی خستۆتە خەیاڵی
لەو ڕۆژەوە ئەترسم کە بڕۆم بت بپەرەستم
ئەی یار بزانە سەبەبی مات و مەلوولیم
دووریی تۆیە غەمبارە بە دائیم دڵی پەستم
ڕازی بە قەزا، جەوری ڕەقیب تانەی ئەغیار
بێدیدەنی دیدارتە وەڵڵاهی مەبەستم
خۆزگە لە دووچاوی منەوە ڕووی خۆت ئەبینی
ئەوساتە ئەبی حاڵی کە بۆچ سەرخۆش و مەستم
من بووم لە ئەزەل هەمنەفەسی مەجلیسی ڕەندان
مەستی قەدەحی بادەخۆریی ڕۆژی ئەلەستم
عورفیتخلص سەرت وا دیارە لەگوێ قەبرە ئەلەرزێ
عومرم بە حەسابی سەری ساڵ سێ یەک و شەستم