گڕەی حوزەیران ئیمساڵ بۆ گەرمە جەرگ ئەکا بە ئاو

بەبۆنەی کۆچی شاعیر شاهۆ
از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
 2 دقیقه  549 مشاهده
گڕەی حوزەیران ئیمساڵ بۆ گەرمە؟ جەرگ ئەکا بە ئاو
پێچ و خولیەتی ئێجگار بێ شەرمە، هەڵ ئەکا تاو تاو
قەڵەمی لە دەس شاهۆاعلام خستە خوار، شاعیری کوردان
لە شیعری کۆنا تاوی ئەەدا بە غار، باسی نیشتمان
فەلەک ڕسوا بی داڕزێی ورد ورد، لە ڕووی جیهانا
بسوتێ گیانت ئازا و دەستوبرد، لە کوردستانا
شاعیری بەرزت لە گفتۆ خست، بۆ چ وات پێ کردین
بە ڕستەی جوان جوان هەڵبەستی ئەڕشت، بێ بەشت کردین
لە باغی شیعرا نەمامی بەردار، وەختێ دانرا
بە هەر دوو دەست نەویت لە بن دار، لە بێخ هەڵکنەرا
کێ بێ بنووسێ باسی هەورامان، لانەی شاعیران
خوڕەی ناوچەمی لای لایەیی شەوان، وا بە شیعری جوان
کێ یادی شاعیر بکا ئەحمەد جافاعلام، بە قسەی شیرین
بە هەڵبەستی جوان بێ گرێ و ساف، بە یادی دێرین
قەڵەم نۆبەتە بێرەوە مەیدان، بۆ مەلا حەسەناعلام
بە شاهۆاعلام مەشهوور لە ناوچەی کوردان، خاوەن عیلم و فەن
لە عیلمی ئەدەب بیر تیژ و زانا، وەک مەلەوانێ
بە چەند زمانێ شیعری دائەنا، چون پاڵەوانێ
شاعیری غەرام هەم نیشتمانی، مەستی ئەو بادە
بە یادی قەومی ئەیوت گۆرانی، زیرەک و سادە
حەقە گەر بگری کوردی مەینەتبار، بۆ ڕۆشتنی تۆ
بدا بە سەریا نەک جارێ سەد جار، شاعیری کورد ڕۆ