مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور

بۆ عەلی کەمال باپیر ئاغا
از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
 1 دقیقه  1044 مشاهده
مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور
ڕووناکیت خستە دەشتی شارەزوور
لە گەورە و بچووک سەناخوانی تۆن
سوپاست ئەکەن بە نزیک و دوور
هۆنراوەکانت وەک گەوهەر وایە
دڵ ڕۆشن ئەکا وەکوو پارچەی نوور
حیلمیتخلص بەڕاستی، بچووکی تۆیە
زۆر لای بەنرخە دیاری شارەزووراعلام
فازیلی خەیات یادی تۆ ئەکات
پێت ئەڵێ مامەی دڵسۆزی جەسوور
ئومێدم وایە بۆ بەرگی دووەم
باغی میراعلام بێتە سەرلەوحەی ستوور
چونکە بەشداری هونەری تۆیە
پێویستە مەدحی سایەیی تووە سوور