مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور

بۆ عەلی کەمال باپیر ئاغا
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 1 خولەک  1397 بینین
مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور
ڕووناکیت خستە دەشتی شارەزوور
لە گەورە و بچووک سەناخوانی تۆن
سوپاست ئەکەن بە نزیک و دوور
هۆنراوەکانت وەک گەوهەر وایە
دڵ ڕۆشن ئەکا وەکوو پارچەی نوور
حیلمیناسناوی ئەدەبی بەڕاستی، بچووکی تۆیە
زۆر لای بەنرخە دیاری شارەزوورناوی تایبەت
فازیلی خەیات یادی تۆ ئەکات
پێت ئەڵێ مامەی دڵسۆزی جەسوور
ئومێدم وایە بۆ بەرگی دووەم
باغی میرناوی تایبەت بێتە سەرلەوحەی ستوور
چونکە بەشداری هونەری تۆیە
پێویستە مەدحی سایەیی تووە سوور