بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
از کتاب:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
اثر:
طاهر بیگ جاف (1878-1918)
1 دقیقه
3265 مشاهده
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحعربیی موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەدری دڵ «ناریشخص» لە تاهیر بەگتخلص تەمەننا کە
بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین