نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان
از کتاب:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
اثر:
طاهر بیگ جاف (1878-1918)
1 دقیقه
2154 مشاهده
نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان
نەزیری موویی تۆیە ڕەنگی قەتران
لە شەکرباری لێوت بێ نەسیب بووم
بەڵێ، هەر تەنگ ڕۆزین ئەهلی عیرفان
بە ماچێکی دەبەخشم گەر کەرەم کات
جەمیعی خەرج و دەخڵی مۆڵکی بابان
برۆ و ڕۆخسار و زوڵف و لێوی ئاڵت
شەو و ڕۆژ و هیلال و عیقد و مەرجان
بِحَمد اللهعربی ئەتۆی ئەمڕۆ بە خووبی
لە جێی فەرزەندی خاسی پیری کەنعان
نە من ماچی لەبی تۆم بوو بە قسمەت
نە ئەسکەندەر گەیشتە ئاوی حەیوان
بە زاهیر کەم دەبەم ئیسمی ویساڵت
لە خۆفی حاسید و بیمی ڕەقیبان
حیکایەت بوو لە توولی زوڵفت ئیمشەو
هەتا جەمعی ڕەفیقان بوون پەرێشان
وەرە تەسلیم کە ڕۆحت با خەلاس بی
ئەتۆش تاهیرتخلص وەکوو جەمعی ڕەفیقان