بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
1 خولەک
3141 بینین
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحعەرەبیی موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەدری دڵ «ناریکەس» لە تاهیر بەگناسناوی ئەدەبی تەمەننا کە
بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین