عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من هەر لوتفی جانانە

بێ وەفایی گوڵ
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 2 دقیقه  1559 مشاهده
عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من هەر لوتفی جانانە
بەڵێ ئەو خۆی حەکیمە لوتفەکەی دەرمانی دەردانە
مەلوول و زار و بیمارم بەسەد عیللەت گرفتارم
خودا ڕەحمێ بە حاڵم کە کە عەیشم عەینی نوقسانە
عەجاییب مەجمەری سینەم بە سۆز و تابش و تابە
وەکوو قومری دەناڵێنێ دڵەی مەحزوون و دیوانە
لەلای خۆم تەبعی عالیم بوو، لەلای خۆم فکری «نالیم» بوو
ئەمێستا شیعری بێ مەعنان دەڵێی وەک جیسمی بێ جانە
لەلام بێ ساقیی سادە کە پێی بێ ساغەری بادە
کە گۆشەی چاوەکەی بادا دڵم دێنێتە جۆلانە
کوانێ موتریبی خۆشگۆ، کوانێ ساقیی دڵجۆ
بەبێ نەی نەزمەکەم سستە، بەبێ مەی دڵ کە حەیرانە
دەناڵێنم وەکوو بولبول لە داغی بێ وەفایی گوڵ
ڕەوانە نەزمی وەک دوڵدوڵ وەلێ خاترپەرێشانە
بە مەجمووعی وەرە ساقی بنیشین پێکەوە ساتێ
دڵی زارم پەرێشانە وەکوو زوڵفت کە پەخشانە
وەکوو شیعری لەف و نەشرت هەموو شیعرم موشەووەش بوون
هەتا بێم و دووسێ شیعرێ بڵێم بۆ ئەم جەنابانە
دڵا تاکەی بە بێهۆشی دەنۆشی مەی بە خامۆشی
لە گۆشەی غەم هەڵستە وەختی سەیرانی خەیابانە
عەجایب مەدرەسەی ئێمە بە بەزم و ڕەزم و ئاهەنگە
ئیلاهی بەرقەراری کەی تۆ ئەم بەزمی فەقێیانە
جەنابی زاتی مەولانااعلام فەریدی دەهرە ماشەڵڵا
وەحیدی عەسرە لەم عەسرە بعەینە عەینی نوعمانە
لە هەیئەتدا، لە حیکمەتدا، لە ئادابی تەریقەتدا
لە ئەحکامی شەریعەتدا، لە مەنتیقدا دوڕئەفشانە
جەنابی ئەم زهووری بوو، زەهاوی ناویشی ون بوو
نەزیر و شیبهی مەعدوومەاعلام میسالی غەیرە ئیمکانە
زبانی من کلیلە بۆ کلیلی بابی ئەم مەدحە
ئەگەرچی فیلمەسەل فەتتاحی بابی عیلم و عیرفانە
حەریقیتخلص شیعرەکانی تۆ هەموو وەک مورغی بێ باڵن
لە عیشقا باڵییان سووتا بە میسلی باڵی پەروانە