تاریکە دڵم ڕەوشەنیی شەمسی هیدایەت
مەدینەی ئەمەل
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
2 دقیقه
1044 مشاهده
تاریکە دڵم ڕەوشەنیی شەمسی هیدایەت
نوقتەی دڵەکەم مەبدەئی هاتۆتە نیهایەت
ڕۆژم وەکوو شەو وایە بەبێ شەمعی جەماڵت
سوبحی ئەمەلم چاوەنواڕە لە عینایەت
نامەی عەمەلم ڕووڕەشە، وەک سەفحەیی قەلبم
غەیری ڕەشی ڕەنگی نییە خۆش حاڵ و حیکایەت
ئاهێکی جگەرسۆز و نیگاهێکی دڵ ئەفروز
با بێ لە تەڕەف تۆوە بە تەئسیر و سیرایەت
بەرقی بەڕقی دوژمنی دین، مونکیری بەدبین
کەی دێتە ئەسەر خەرمەنی هەستیم بە ڕیعایەت
عیسیان بە ئیزاعەی دڵ و نیسیان بە ئیتاعەت
وەک جووتەبرا سوحبەتییان گەیوەتە غایەت
«سەیید» سەنەدە، شاهیدی «سادیقمە» محەممەد
بێ سەیقەلی تۆ دڵ نییەتی دەرک و دیرایەت
ئەی پادشەهی موڵکی ویلایەت بە عەداڵەت
مەزڵوومی شەڕی نەفسم و هاتوومە شکایەت
کەوتوومەتە ژێر دەستی شەیاتینی نفووسم
دەستێ بدەرە دەستی شکەستم بە عینایەت
قوربان بە فیدای قاپی سەگی قاپییەکەت بم
وەبزانە سەگم ڕامگرە بۆ حیفز و حیمایەت
وەک تازی لەدووی سەیدەوە من دەبمە توفەیلی
بەو شەرتە کە وا پەس نیگەریت بێ بە عینایەت
حەیفە سەگی قاپیەت لە زییانا بێ زمانی
بێ باکم ئەگەرنا لە هەزار جورم و جینایەت
بێ تۆشەم و هاتوومەتە دەرماڵی کەریمان
هەرجارە بەبێ تۆشە دەچن ئەهلی ویلایەت
بورهاناعلام وەکوو کەنعاناعلام و شەرەفکەنداعلام کە میسر بوو
کردت بە مەدینەی ئەمەل و کەعبەیی غایەت
هەم شەمسی بە ئیسنادی و هەم قوتبی بە ئیرشاد
ئەو خەرقە بەسە بۆ نەزەری ئەهلی کیفایەت
هەم حازر و هەم غایب و هەم جەمع و پەرێشان
ئەم جەمعە نەقیزەینە لە تۆ بوو بە ڕیوایەت
بۆ بەحسی سفاتت چ جەلالی چ جەمالی
هەر عەقڵێ کە کول بوو هەموو کول بوو لە بیدایەت
سەد هەروەکوو مەنسووراعلام و هەزاری وەکوو شبلیاعلام
جاڕووکەشی دەرکن بەهەوای دەرک و دیڕایەت
سەر دانێ لە مەیدانی موریدانی حەریقیتخلص
بۆ گۆیی شەقێن چاکە خوەشت کوت بە کینایەت