کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد

باغی خەیاڵ
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 1 دقیقه  728 مشاهده
کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد
خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟
لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد
بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد
ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشرعربی کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟
خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد
حەریقتخلص سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو
لە داغی ئەحمەدی دووخانەچیاعلام کرد