کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد

باغی خەیاڵ
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
 1 خولەک  982 بینین
کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد
خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟
لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد
بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد
ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشرعەرەبی کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟
خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد
حەریقناسناوی ئەدەبی سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو
لە داغی ئەحمەدی دووخانەچیناوی تایبەت کرد