لەلام وابوو کە تۆ سەیید ڕەشید یاری لە بۆ یاری

بێ چاوەڕێ
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 1 دقیقه  622 مشاهده
لەلام وابوو کە تۆ سەیید ڕەشیداعلام یاری لە بۆ یاری
لە موڵکی میهرەبانیدا لە یارانی وەفاداری
لەگەڵ هەر زەڕڕە بۆ جیلوەی جەلای میهری جیهان ئارا
لە شەوقی موشتەری، نووری قەمەر وەک زوهرە سەییاری
جیواری ڕەحمەت و دەستگاهـ و پێشگای عەدڵ و ئینسافی
لە دەربارەی فەقیران ڕاست ئەمینی ئەهلی دەرباری
لە زومرەی چاوەشانی بارەگای باری سەلای عامی
لە حەلقەی مەهوەشان سەرخۆشی و هەر مەست و هوشیاری
تەلیعەی فەوجی ئەوج و یاوەری سوڵتان و سەرهەنگی
لە سەربازانی مومتازی، لەسەر عەسکەر قومانداری
چ خێر بوو دەوری بەزمت بێ سەدای شاباشی «چاوەش» چوو
نەوای تارت چەنێ تار بوو دەمی پێک ساز نەهات باری
نە وەک مەدورەڕێ بێ چاوەڕێ ماوم لەبەر چاوان
لەدەس چوم و لەپێ کەوتم، بەسەر زیندووم بە بیماری
نەقورعەی من لە جیبی جامەخانەی مەڕحەمەت دەرهات
نە ڕوقعەی تۆ بە ڕەسمی توحفە دیداری بووە دیاری
کە تۆش هیچ بووی وەکوو من با لەمەولا ڕوو لە مەولا کەم
بەخوا غەیری من و تۆ وەک من و تۆ بۆ مەدەدکاری