حوزنی من یا حوسنی تۆ ئیشکالە تا ئاخر نەفەس

ڕازی ئیشق
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 1 دقیقه  3136 مشاهده
حوزنی من یا حوسنی تۆ ئیشکالە تا ئاخر نەفەس
چون زەکاتی حوسنی تۆ یا حوزنی من ناگا بە کەس
زاهیرەن فەرمووتە وەختی مردنی حازر دەبم
وا لە خۆشی مردنم دەمرم دەسا ئینسافە بەس
چۆن دەکەی مەنعی دڵی من تۆ لە شەهدی لێوی خۆت؟
لێوی تۆ وەک شەککەرستانە و دڵی من وەک مەگەس
چاوەکەم لەو باغی حوسنە مەنعی چاوی من مەکە
لازمە بۆ پاسەوانی باغەکەت جووتێ عەسەس
تازە فەرمووتە لەلای کەس ڕازی عیشقی من مەڵێ
نەتدەزانی دڵ کە کون بوو دەنگی لێ دێ وەک جەرەس؟
پێی بڵێن زاهید بە خێری خۆی لە وەعزی من گەڕێ
عیشقی من شوعلە و بڵێسە، وەعزی ئەو وەک خار و خەس
خاڵی سەوزە، داغی سەوزە، باسی ناسۆری مەکەن
تا زەدەی ئەو بێ حەریقیتخلص قەت شیفای نایە بە کەس